مەزڵوم عەبدی: ئامادەی هەماهەنگین بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی سلێمان پاشا
  2024-12-12       484       

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئامادەیی بۆ گەڕاندنەوەی روفاتی سلێمان پاشا و پاراستنی ناوچە مێژووییەكان دووپاتدەكاتەوە.

ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەمیانەی ئەو هەڕەشەیەی رێكخراوی داعش لە ساڵی2015 دا دروستیكرد، بەشداریمانكرد لە پاراستنی روفاتی “سلێمان پاشا” لەڕێی ئاسانكاریكردن بۆ گواستنەوەی بۆ ناوچەی ئاشمە.

عەبدی لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس وتیشی، “ئەمڕۆش جەخت لەسەر پابەندبوونی تەواومان بە پاراستنی ناوچە مێژووییەكان دووپاتدەكەینەوە و، ئامادەین بۆ هەماهەنگیكركردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاسانكاریكردن بۆ گەڕانەوەی روفاتەكەی بۆ مەزارگە رەسەنەكەی خۆی، بەو شێوازەی گونجاوە لەگەڵ رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و بە رێزگرتنی تەواو لە كەلەپوری رۆشنبیری”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×