حزبی بەعس لە سوریا كاركردنی خۆی هەڵپەسارد
  2024-12-11       388       

حزبی بەعس لە سوریا كارەكانی خۆی تا كاتێكی نادیار هەڵپەسارد ئەوەش دوای كەوتنی رژێمەكەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی حزبەكە لەوڵاتە.

ئاوێنە: حزبی بەعس، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەدوای تاوتوێكردنی سەرجەم دۆخە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری و ئەمنییەكان، بڕیاریان داوە بە هەلپەساردنی كارو چالاكییەكانی حزب تاوەكو كاتێكی نادیار.

حزبەكە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە بڕیاریش دراوە سەرجەم ئەو ئەندامانەی حزب كە خۆیان بۆ كاری حزبی تەرخان كردبو دەتوانن بگەڕێنەوە سەر كارەكانی خۆیان لە وەزارەت و فەرمانگەكان و خۆیان بخەنە ژێر فەرمانی ئەو لایەن و فەرمانگانەی كە كاریان تێدا دەكەن.

حزبی بەعش وتوشیەتی، بڕیاردراوە بەوەی كە تەواوی ئەو كەرەستە و ئۆتۆمبێل و چەكانەی كە لای ئەندامانی هەن رادەستی وەزارەتی ناوخۆ بكرێن و سەرجەم موڵك و پارەی حزبیش بخرێتە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی داد.

هەروەها هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە زانكۆی تایبەتی شام-یش دەخرێتە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×