جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت" وڵاتەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراوی سوریای بەشێوەیەکی زۆر سەلامەت گواستەوە بۆ ڕووسیا".
ئاوێنە: سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لە کارلادراوی سووریای بەشێوەیەکی سەلامەت گواستەوە بۆ ڕووسیا، دوای ئەوەی لە هێرشێکدا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە دەستیپێکرد و ڕژێمەکەی ڕووخێنرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا بڕیاری پێدانی مافی پەنابەری بە ئەسەد لە ڕووسیا داوە.
ڕیابکۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، ئەسەد سەلامەتە و ڕووسیا وەکو پێویست مامەڵە دەکات لە دۆخێکی ئاوادا.
سەبارەت بەوەی کە ئایا مۆسکۆ بەشار ئەسەد ڕادەست دەکات بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت، ڕیابکۆڤ وتی" ڕووسیا لایەنێک نییە لەو ڕێککەوتنەدا کە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی دامەزراندووە".