تەرمی رۆژنامەنوسێکی سوری جیهان شۆکدەکات
  2024-12-10       15707       

تەرمی مازن حەمادە کە رۆژنامەنوسێکی سورییە لە زیندانی سیدنایا لەژێر ئەشکەنجەدانێکی قورس گیانی لەدەستداوە، دۆزراوەتەوە و بەهۆیەوە وێنەکەی ئەم رووداوەیە جیهان شۆک دەکات.
ئاوێنە: مازن حەمادە، گەنجێکی رۆژنامەنووس بوو، دوای ئەوەی لە شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستبەسەر دەکرێت، چەند ساڵێک دەخرێتە ناو زیندانی سیدنایا لە دیمەشق و چەندین جۆر ئازار و ئەشکەنجەی توند دەدرێت، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ ئازاد دەکرێت و روو لە وڵاتی هۆڵەندا دەکات.
پاش ئەوەی دەگاتە هۆڵەندا، لەوێ چاوپێکەوتن لەگەڵ چەند کەناڵێکی جیهانیی دەکات و نهێنیی زیندانی سیدنایا و ئەو ئەشکەنجانەی بینیویەتی، بۆ جیهان باس دەکات.
بەپێی زانیاریی میدیا عەرەبییەکان، پاش ئەم چاوپێکەوتنانە، چەندین هەڕەشەی خێزانیی لێکراوە و ساڵی ٢٠٢٠، بەناچاری گەڕاوەتەوە سووریا و دووبارە لە زیندانی سیدنایا دەستبەسەر کرایەوە.
پاش ئەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا کودەتایان کرد و بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات لابرا و دەرگاکانی زیندانی سیدنایا کرانەوە، لەکاتی گەڕان بەناو زیندانەکەدا، تەرمی مازن حەمادە دەدۆزرێتەوە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان، چەند رۆژێکی کەم پێش رزگارکردنی زیندانەکە، حەمادە کوژراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×