حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ئێران له دوای ڕوخانی به‌شار ئه‌سه‌دی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له سوریا لاواز نه‌بوه، له‌ئێستاشدا هیچ هێزێكی سه‌ربازیان له‌و وڵاته نه‌ماوه.
ئاوێنه: حسێن سه‌لامی له دانیشتنێكی داخراودا بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاندوه، "ئێمه لاواز نه‌بوین، ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیش له سوریا كه‌م نه‌بوه‌ته‌وه".
هاوكات، ئه‌حمه‌د نادری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان وتی، "ئه‌نجومه‌نی شورا و لیوا حسێن سه‌لامی باسیان له ستراتیژییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه و بارودۆخی ئێستای ئه‌منی و سه‌ربازی كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له ئێستادا هیچ هێزێكی ئێرانی له سوریادا نییه".