سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لەڕێگە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشی كردە سەر ناوچەی قەلەمون لە سووریا، ئەمە لە كاتێكدایە، هێرشی چەکدارانی تەحریر شام بۆ سەر سوپای سووریا بەردەوامە.
ئاوێنە: میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە هێرشێكی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەكی سووریا زانیاری نوێیان بڵاو كردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشی كردە سەر ناوچەی قەلەمون لە سووریا.
ئاماژە بەوەشكراوە، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكانی هێرشەكە دیار نییە.
ئەمە لە كاتێكدایە، هێرشی چەکدارانی تەحریر شام بۆ سەر سوپای سووریا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی سووریایان كۆنترۆڵ كردووە، هەروەها بەشار ئەسەد و خێزانەكەی بۆ ڕووسیا هەڵهاتوون.