یەكەم پەیامی جۆلانی لەڕێگەی تەلەفزیۆنی رەسمی سوریاوە لەدوای روخانی رژێمەكەی ئەسەد
  2024-12-08       841       

ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریری شام لە یەكەم پەیامیدا لەڕێگەی تەلەفزیۆنی رەسمی سوریاوە لەدوای روخانی رژێمەكەی ئەسەد، دەڵێت، دامەزراوەكانی حكومەتی سوریا لەژێر سەرپەرشتی سەرۆك وەزیرانی سوریادا دەمێننەوە تا ئەو كاتەی رادەست دەكرێن.

ئاوێنە: ئەبو محەمەد جۆلانی لە پەیامەكەیدا كە لە رێگەی تەلەفزیۆنی رەسمی سوریاوە بڵاوكراوەتەوە، دەشڵێت، گەڕانەوە بۆ دواوە نییەو دەستەی تەحریری شام سورە لەسەر گرتنەبەری ئەو رێگەیەی كە لە ساڵی 2011ەوە دەستی پێكراوە.

جۆلانی جەختیشی كردەوە كە "ئایندە بۆ ئێمەیە."

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر گروپە چەكدارەكانی سوریا كەوتنی رژێمەكەی بەشار ئەسەدیان راگەیاندو داوایان لە پەنابەرانی سوریا لە دەرەوە كرد بگەڕێنەوە بۆ "سوریای ئازاد".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×