هاکان فیدان: بەشار ئەسەد زیندووە و دەزانم لەکوێیە
  2024-12-08       508       

یەکشەممە، 8ی کانونی یەکەمی 2024، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەزانم بەشار ئەسەد لەکوێیە بەڵام ناتوانم بیڵێم.

ئاوێنە: هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشكرایكرد، "ناتوانم لەسەر شوێنی بەشار ئەسەد قسە بکەم‌و لێدوان بدەم، دەزانم ئەو لەشوێنێکەو لەدەرەوەی سوریایە، بەڵام ناتوانم بیڵێم".

فیدان ئه‌وه‌شى وت:"ئێمە لەڕابردودا کارمان لەسەر سەقامگیریی سوریا کردوە، ئێمە ئاشنای ئەو کارەکتەرانەین، دەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوانەدا بکەین، هەرچەندە بێگومان ئاستەنگ‌و ئاڵنگاری زۆر هەن دەبێت بەوردی لەگەڵ خەڵکی سوریا کار لەگەڵ ئەمانەدا بکەین، نەک بەتەنها".

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چونە ناوشارى دیمەشقى پایته‌ختى سوریاو کۆتاییان بەدەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێناو تاوەکو ئێستاش چارەنوسی ئەسەد دیارنییە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×