بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاکسیۆس بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو چووەتە بنکەیەکی سەربازی ڕوسیا تاوەکو لەوێوە بەرەو مۆسکۆ هەڵبێت."
ئاوێنە: بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئەسەد دیمەشقی بەجێهێشتووە و بەرەو بنکەیەکی سەربازی ڕووسیا هەڵاتووە، تاوەکو لەوێوە بچێتە مۆسکۆ."
ئەوەش لە کاتێدایە، پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند،"فەرماندەی سوپای سووریا ئەفسەرانی سووپای ئاگادارکردووەتەوە لەوەی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا کۆتایی هاتووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیمەشقی بەرەو شوێنێکی نەزاندراو هەڵاتووە."
لەم بارەیەشەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ،زانیارییەکانی ڕۆیتەرزی پشتڕاستکردەوە و وتی، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەسەد بە فڕۆکەیەک وڵاتی بەجێهێشتووە."