تەلەفزیۆنی سووریا بە فەرمی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند و نووسیوویەتی، گەل شکستی بە ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد هێنا. بەوەش کۆتایی بە حوکمی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هات لە سووریادا.
ئاوێنە: دوای ئەوەی دوێنێ گرووپە چەکدارەکان چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی سووریاوە، دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرت و لەدوای ئەوەشەوە بە فەرمی شکستپێهێنانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد راگەیەنرا.
سەرۆکوەزیرانی سووریا دوای ئەو رووداوانە رایگەیاند، ئامادەیە بە ئاشتیانە دەسەڵاتیان ڕادەست بکات.
لەئێستادا دوای ٥٣ ساڵ بنەماڵەی ئەسەد چیتر حوکمی سووریا ناکەن و بەو هۆیەوە گەلی سووریا لەسەر شەقامەکان ئاهەنگ دەگێڕن و خۆشی دەردەبڕن.
ماوەی دوو رۆژ بوو دەنگۆی هەڵهاتنی بەشار ئەسەد بەرەو ئێران هەبوو، مدیاکانیش باسیان لەوە دەکرد، هاوسەر و منداڵەکانی بەرەو ڕووسیا هەڵهاتوون.
هەر لەبارەی ڕووداوەکانەوە محەمەد غازی جەلالی سەرۆکوەزیرانی رژێمەکەی ئەسەد رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیراندا دەمێنێتەوە بۆ ڕادەستکردەنی دەسەڵات و دەشڵێت، ئامادەن مامەڵە لەگەڵ هەر لایەنێکدا بکەن کە گەل هەڵی بژێرێت.