بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی کانوونی یەکەمی 2024، دەستەی تەحریر شام و هێزەکانی دیکەی دژ بە حکومەتی بەشار ئەسەد، چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.
ئاوێنە: گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە فڕۆکەیەک دیمەشقی جێهێشتووە، وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکیش دەڵێت، "هەفتەیەک لەمەوبەر خێزانەکەی بە فڕۆکەیەکی تایبەتڕەوانەی رووسیا کردووە."
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەشار ئەسەد، لە ساڵی 2000ەوە سەرۆکایەتی سووریای گرتۆتە دەست و بۆ ماوەی 24 ساڵ حکومڕانی وڵاتەکەی کرد، تائێستا چارەنووسی دیار نییە.