بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی سوریا توانیان بچنە ناو دیمەشقی پایتەخت و کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد بهێنن هاوڵاتییانی وڵاتەکەش بە ئاهەنگگێڕان رۆژیان کردەوە.
ئاوێنە: میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، لە کاتەکانی زووی بەیانی ئەمڕۆوە هاوڵاتییانی دیمەشق هاتوونەتە دەرەوەی ماڵەکانی خۆیان لە هەموو کوچە و کۆڵان و شەقامەکان ئاهەنگگێڕان دەستیپێکردووە و لە زۆر شوێنیش تەقەی خۆشیان کردووە.
ئاشکراشیانکردووە، زۆرینەی سەربازانی سوریا بنکە سەربازییەکانی خۆیان جێهێشتووە بەبێ پاسەوان هەڵاتوون لەوانەش لە بنکەی هەواڵگریی سەربازی و بنکەی فەرماندەی ئەرکان لە گۆڕەپانی ئەمەوییەکان.
هەر ئەم بەیانییە لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە تەکبیراتی تایبەت وتراونەتەوە و لە دەرەوەی مزگەوتەکانیش گۆرانی و سروودی سەرکەوتن لێدراوە.