سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەسەر رووداوەکانی سوریا دێتەدەنگ و دەڵێت، نابێت ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی سوریاوە هەبێت، ئاماژە بەوەش دەکات کە شەڕەکە شەڕی ئەوان نییە، بۆیە وەک خۆی وازی لێبهێنن.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت "نابێت ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی نێو خۆی سوریاوە هەبێت، چونکە سوریا لە دۆخێکی ئاژاوەیدایە و دۆستیشی نییە".
ترەمپ باسی لەوەش کردووە، شەڕەکە شەڕی ئەوان نییە، بۆیە "وەک خۆی وازی لێ بهێنن و دەستوەردان مەکەن، لەهەمانکاتدا جەختی لەوەشکردەوە، روسیا ناتوانێت پێشڕەوییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا بوەستێنێت، بەهۆی سەرقاڵبوونی لە ئۆکرانیا.