دوێنێ وا بڵاوکرایەوە کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دیمەشقی بەجێهشتووە و بۆ ئێران هەڵاتووە، بەڵام بەفەرمی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.
ئاوێنە: سەرۆکایەتی کۆماری سوریا رایگەیاندووە، دەنگۆکانى رۆیشتنی بەشار ئەسەد بۆ دەرەوە دوورن لە راستییەوە.
سەرۆکایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات، هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست لەسەر بەشار ئەسەد بڵاودەکەنەوە کە گوایە دیمەشقى جێهێشتووە.
ئەوەش لەکاێکدایە، دوێنێ هەینی میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بۆ داواکردنی هاوکاری و پشتیوانی زیاتری ئێران لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی تارانیان کردووە و دیمەشقی جێهێشتووە.