ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاند، روسیا نیگەرانە لە کشانەوەی سوپاسی سوریا و بە دیمەشقی وتووە "ناتوانین پشتگیرتان بین".
ئاوێنە: ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندووە "روسیا نیگەرانە لە کشانەوەی سوپای سوریا لەچەند پارێزگایەک و چۆڵکردنی پێگەکانی بۆ بەرەی تەحریری شام، بۆیە بە دیمەشقی راگەیاندووە، ناتوانێت پشتگیریی بکات".
لەوبارەیەوە کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، لە زاری سەرچاوەیەك لە کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا باس لەوە دەکات کە روسیا بە سوریای وتووە، ناتوانێت پشتگیریی بکات، چونکە "لەئێستادا بۆ روسیا کاری لە پێشینەتر هەیە".
لەلایەکی دیکەشەوە هەندێك لە میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا بەرەو ئێران وڵاتەکەی جێهێشتووە، بەڵام هێشتا بە فەرمی ئەوە یەکلانەکراوەتەوە.