لەگەڵ ئەوەی به‌رپرسانی ئێران له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كە پشتیوانی حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن به‌ڵام بەپێی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان كە قسەیان بۆ رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی كردوە، ئێران ده‌ستی كردوه به كشانه‌وه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی له سوریا.
ئاوێنە: رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئەمڕۆ شەممە له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسانی ئێران و ناوچه‌كه ئاشكرایان كردوه كه تاران فه‌رمانده باڵاكانی سوپای قودس، لقی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسداران و ئه‌ندامانی سوپاكه‌ی و به‌شێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران و بنه‌ماڵه‌كانیان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئێرانی له سوریا كشاندوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه باسیان له‌وه كردوه كه فه‌رمانی چۆڵكردنی سوریا له لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئێرانه‌وه له دیمه‌شق ده‌رچوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوە كه ئێرانییه‌كان له دوێنێ هه‌ینی-یه‌وه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه به‌ره‌و تاران یان له‌ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه له‌ڕێی عێراق و لوبنانه‌وه ده‌ستیانكردوه به جێهێشتنی خاكی سوریا.