رۆیتەرز: هەسەدە دێرەزۆری کۆنتڕۆڵکرد
  2024-12-06       268       

دێرەزۆر سێیەم پارێزگایە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ژێر کۆنترۆڵی بەشار ئەسەدی سەرۆککۆماری سووریا بکەوێت.

ئاوێنە: لە پاش کۆنترۆڵکردنی دوو پارێزگای سووریا لە لایەن دەستەی تەحریری شامەوە،  ئەمرۆ بەتەواوی پارێزگای دێرەزۆریش کۆنترۆڵ کرا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' ، کە سێیەم پارێزگایە لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆنترۆڵ دەکرێت و لەژێر دەستی بەشار ئەسەدا نامێنێت.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' بە رۆیتەرزی وت : ئەمڕۆ پارێزگای دێرەزۆر کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن هەسەدەوە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کراوە.

سێ سەرچاوەی سووری ئەمڕۆ هەینی، بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' دەستی بەسەر شاری دێرەزۆری رۆژهەڵاتی سووریادا گرتووە.

دێرەزۆر سێیەم پارێزگایە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە ژێر کۆنترۆڵی بەشار ئەسەدی سەرۆککۆماری سووریا بکەوێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنیەوە کە بنکەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی سوریایە، رایانگەیاندووە، تا دوانیوەڕۆی هەینی هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' دێرەزۆری بە تەواوی کۆنترۆڵکردووە.

عومەر ئەبو لەیلا، رۆژنامەنووس، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، پێش ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بچێتە ناوەوە، هێزەکانی حکومەتی سووریا و ئەو گرووپە چەکدارانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە دێرەزۆر کشاونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×