بەشار ئەسەد سەرۆکی وڵاتەكە، سوریای بەجێهێشت و گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، میدیاكانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، "بەئامانجی تاوتوێکردنی پێشهاتە سەربازییەکان چوەتە ئەو وڵاتە و سەردانەكە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هاوکارییە سەربازی و ستراتیژییەکانی نێوان هەردو وڵاتە".
ئاوێنە: کەناڵی سەمای نیمچە فەرمیی حکومەتی، ئەمشەو لە هەواڵێكدا بڵاویكردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران بە ئامانجی تاوتوێکردنی پێشهاتە سەربازییەکانی سوریا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە لە سەردانەکەدا دیدار و کۆبونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراندا ئەنجامبدات، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هاوکارییە سەربازی و ستراتیژییەکانی نێوان هەردو وڵات، لە ژێر ڕۆشنایی ئاستەنگەکانی ئێستای ناوچەکە.