سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت" تەواوی پارێزگای دێر زور و رەقە کەوتوونەتە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەروەها ناو شاری حەمس سەربازی حکومەتی سوریای تێدا نەماوە، سووپای سوریاش پاشەکشەی کردووە بۆ چواردەوری شارەکە".
ئاوێنە: لە نوێترین لێدوانیدا رامی عەبدولڕەحمان رایگەیاند" هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەمڕۆ هەردوو پارێزگای دێرزور و رەقەی بە تەواوی کۆنترۆڵکرد، لە گرتنی دێرزوردا دەروازەی ئەبوکەمال لە نێوان عێراق و سوریاش لەلایەن هەسەدەوە کۆنترۆڵ کرا".
رامی عەبدولرەحمان رایگەیاند" بەم هەنگاوە هەسەدە پەیوەندی سوریا لەگەڵ ئێران و میلیشیا عێراقییەکان پچڕا".
لە بارەی شاری حمس و سەرجەم پارێزگاکەوە، سوپای سوریا پاشەکشەی کردووە بۆ دەوری شارەکە، هەرچی ناو شارەکەیە تەنها ژمارەیەک چەکداری خۆجێی شارەکەی تێدا ماوە، سوپای سوریا لە چەند لایەکەوە پاشەکشەی کردووە بۆ دەرەوەی شارەکە، لە باکور و رۆژهەلآتی شارەکەشەوە هێزەکانی بەرەی تەحریری شام لەناو شارەکە نزیکبوونەتەوە".
رامی عەبدولرەحمان جەخت دەکاتەوە لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا چارەنووسی بەشار ئەسەد و سوریا یەکلایی دەبێتەوە.