ئەمڕۆ هێزەكانی ڕژێمی سووریا لە چەند خاڵێك لە دێرەزۆر و مەیادین و ئەبوكەمالی سنووری عێراق كشانەوە بەرەو دیمەشق، ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای سووریا لە چەندین شوێنی دیكە كشاوەتەوە.
ئاوێنه: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ڕژێمی سووریا لە چەند خاڵێك سنووری لەگەڵ عێراق، زانیاری نوێی بڵاوكردەوە ئەمڕۆ هێزەكانی ڕژێمی سووریا لە چەند خاڵێك لە دێرەزۆر و مەیادین و ئەبوكەمالی سنووری عێراق كشانەوە بەرەو دیمەشق.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ كشانەوەی سوپای سووریا لەو ناوچانە، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران گەیشتوونەتە شاری ئەبوكەمال كە بە خاڵێكی ستراتیجیی سنوورەكانی نێوان سووریا و عێراق دادەنرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای سووریا لە چەندین ناوچە و شاری دیكە كشاوەتەوە و ژمارەیەكی زۆر كەرەستەی سەربازیی و فڕۆكە و زرێپۆشی بۆ گرووپە چەتەكانی جێهێشتووە.