هەسەدە رایگەیاند، میلیشیاكانی سەر بە توركیا زیاتر لە 15 هەزار هاوڵاتی مەدەنییان لە ناوچە گەمارۆدراوەكانی شەهبا دەستبەسەركردون و بەشێكی زۆریشیان رفاندون.
ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، میلیشیاكانی سەر بە توركیا هەڵمەتێكی رفاندن و بە كۆیلەكردنی بەرفروانیان لە دژی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانە جێبەجێكردوە كە لە ناوچە گەمارۆدراوەكانی شەهبا لە باكوری حەڵەب گەمارۆدراون.
ئەوەشی خستۆتەڕو، گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا، زیاتر لە 120 هەزار ئۆتۆمبێلیان رفاندون كە سەدان هاوڵاتی مەدەنی ئەو ناوچانەیان تێدابوە كە ویستویانە بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر ئاوارە بن و بۆ شوێنێكی نادیارییان گواستونەتەوە لە ناوچەی "شێخ نەجار" ئەوەش لەدوای دو رۆژ لە دروستكردنی كۆسپ بۆ خەڵكی مەدەنی ناوچەكە تا بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری بڕۆن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، میلیشیاكانی سەر بە توركیا زیتر لە 15 هەزار هاوڵاتی مەدەنیان دەستبەسەركردون و لەنێو ئەوانەشدا بەشێكی زۆریان رفاندون.