سوودانی: كار بۆ ڕێگریكردن لە تێكچوونی دۆخی سووریا دەكەین
  2024-12-02       155       

سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك كۆماری ئێران پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تاوتوێی دۆخی سووریایان كرد، سوودانی ڕایگەیاند، كاردەكەین بۆ ڕێگریكردن لە تێكچونی دۆخی سووریا، هاوكات جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی درێژەدان و هەماهەنگی هەوڵەكان لەنێوان هەموو وڵاتانی ناوچەكەدا.

ئاوێنە: نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕكی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مەسعوود پزیشكیانەوە پێگەیشت و لە میانی پەیوەندیەكەدا، ڕوداوەكانی ناوچەكە، بە تایبەت دوایین پێشهاتەكانی سووریا، جگە لەوەی كە لە گۆڕەپانی فەڵەستین ڕودەدات گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوولا جەختیانكردەوە لەسەر گرنگی درێژەدان و هەماهەنگی هەوڵەكان لەنێوان هەمو وڵاتانی ناوچەكەدا، بە مەبەستی ڕاگرتنی شەڕی غەزە، هەروەها كاركردن بۆ ڕێگریكردن لە تێكچونی دۆخی سووریا بەشێوەیەك كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بكات.

ماوەی شەش ڕۆژە چەتەكانی دەوڵەتی تورك هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر شاری حەلەب و سوپای سووریا ئەنجامداوە و ئێستا ئەو گرووپانە دەستیان بەسەر بەشێكی زۆری شارەكەدا گرتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×