ڕۆژنامەی ئارمانی ئیمروز بڵاویکردووەتەوە، یاسای باڵاپۆشی دوای پێداچوونەوەی زۆر لە لایەن پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزەرانی واژۆ کرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەی ئارمانی ئیمروزی ئێرانی لە زاری محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: بەپێی هەموواری نوێی یاسای باڵاپۆشی، ئەو ژنانەی باڵاپۆشی ناکەن بە 70 دۆلار بۆ دوو هەزار دۆلار سزا دەدرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە مادەی 50ـی ئەم یاسایەدا چەندین سزا بۆ ئەو ژنانەی لە شوێنە گشتییەکاندا سەرپۆش ناکەن، پێشبینی کراوە، سزاکان لە ٧٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەیدا تا دوو هەزار دۆلار زیاد دەکرێت.
بەگوێرەی ئەم یاسایه دامودەزگاکانی وەک وەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەرده پابەندن به جێبەجێکردنی ئەم یاسایه.
هەروەها، یاسای ئاماژەپێکراو لە ١٣ رۆژی داهاتووەوە بەشێوەیەکی فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.