گرووپە چەكدارەكانی سوریا ١٤ ناوچەی لە ناوەندی حەماە کۆنترۆڵکرد
  2024-11-30       249       
گرووپە چەکدارەکانی سوریا

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، گرووپە چەكدارەكان بە سەركردایەتی دەستەی تەحریری شام ١٤ شار و شارۆچكەیان لە گوندی حەمای باكور كۆنتڕۆڵكردووە.

ئاوێنە: بە سەركردایەتی دەستەی تەحریرى شام، گرووپە چەكدارەكانی سوریا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبیان كۆنتڕۆڵكرد و چوونە نێو گوندی حەماوە، لەوبارەیەوە ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات "گرووپە چەكدارەكان بە سەركردایەتی دەستەی تەحریری شام ١٤ شار و شارۆچكەیان لە گوندی حەمای باكور كۆنتڕۆڵكردووە".

وتیشی "كشانەوەیەكی تەواوەتی و گشتگیر هەیە لەلایەن سوپای سوریاوە بە فەرمانی سەركردایەتیە سەربازیەكانیان و دەستەی تەحریری شام لەماوەی دوو كاتژمێردا ئەو ١٤ شار و شارۆچكەییان كۆنتڕۆڵ كردووە و تەنها ١٥ كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری حەماوە دورن.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×