بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیان لە ئاوەكانی یۆنان دو هاوڵاتی هەرێمی كوردستان خنكان
  2024-11-28       145       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەلەمێكی كوچبەران لەنێو دەریای ئیجەو لە باكوری دورگەی سامۆسی یۆنان، ژێرئاو كەوت و بەهۆیەوە چوار كەس خنكان كە دوان لەوانە دایك و منداڵێكی خەڵكی هەرێمی كوردستانن.

ئاوێنە: پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان رایگەیاندوە، بەلەمەكە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە باكوری دورگەی سامۆس لەنێو دەریاری ئیجەدا ژێر ئاوكەوتوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەكەوە چوار كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان ژن و دوانەكەی دیكە منداڵ بون و هەروەها 16 كۆچبەری بەلەمەكەش رزگاركراون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، گەڕان بەدوای كۆچبەری دیكەی نێو بەلەمەكەدا بەردەوامەو نازانرێت چەند كەس لەنێو بەلەمەكەدا بون.

لەلایەكی دیكەوە رەنج پشدەری، رۆژنامەوانی بواری كۆچبەران، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوان لەوانەی لە روداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەدا خنكاون، دایك و كچێكیەتی كە خەڵكی هەرێمی كوردستانن و منداڵەكە تەمەن لە یەك ساڵان كەمتر بوە.

بەگوێرەی قسەی رەنج پشدەری ئەو دایكەی خنكاوە خەڵكی ناوچەی سەروچاوەی ناوچەی پشدەرن. بەڵام بەپێی زانیارییەكان مێردی ژنە خنكاوەكە خەڵكی ناوچەی چەمچەماڵە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×