بنیامین ناتانیاهۆ سەردانی بەریتانیا بکات دەستگیردەکرێت
  2024-11-22       141       

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ سەردانی بەریتانیا بکات ئەوە دەکرێت بە فەرمانی دادگای نێودەڵەتیی تاوان دەستگیربکرێت، هەمیشە پابەند دەبین بەو ئەرکە یاساییانەی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتییدا دانراون.

ئاوێنە: کیەر ستامەر، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە بارەی دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئەگەری سەردانی بۆ وڵاتەکەی زانیاری ئاشکرا دەکات.

ئەو وتەبێژە ڕایگەیاندووە، ئەگەر ناتانیاهۆ سەردانی بەریتانیا بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان دەستگیر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، وەک بەریتانیا هەمیشە پابەند دەبین بەو ئەرکە یاساییانەی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتییدا دانراون.

دوێنێ بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی لە ماوەی شەڕی غەزەدا دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەكان لە لاهای فەرمانی دەستگیركردنی بۆ هەریەكە لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و یوئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل دەركرد.

هاوكات دادگاكە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و بەبارمتەگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ محەمەد زەیف، فەرماندەی سەربازیی حەماسیش دەركرد.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×