ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە کاتژمێر 7ـى بەیانی بەکاتی ئەمریکا و کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و بڕیارە 47یەمین سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرێت.
ئاوێنه: لە دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا زیاتر لە 230 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا نزیکەی 186 ملیۆن کەس ناوی خۆیان بۆ دەنگدان تۆمارکردووە و نزیکەی 130 هەزار ناوەندیش لە سەرتاسەری وڵاتەکە بۆ دەنگدەران تەرخانکراوە.
دوو بەربژێرە سەرەکییەکەی ئەم خولەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بریتین لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان و کامالا هاریس بەربژێری دیموکراتەکان.