ئا: ئاوێنە
ئەمە دووەمجارە دیموکراتەکان ژن کاندید دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، هەردوو جارەکەش کاندیدی رکەبەریان دۆناڵد ترامپە، دیموكراتەکان ده‌یانه‌وێت جارێكی‌تر روداوێكی جیاواز له‌مێژوی سیاسی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كاندا تۆمار بكەن، پاش ئه‌وه‌ی شانزە ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار ره‌شپێستێكیان كرد به‌سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مە دووجارە لەماوەی هەشت ساڵدا خوازیارن بۆ یه‌كه‌مجار ژنێك بكەن به‌سه‌رۆك.
لەهه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی 2016ی ئه‌مه‌ریكادا، هیلاری كلینتۆن، وه‌ك یه‌كه‌مین ژن له‌مێژوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كاندا به‌فه‌رمی بوه كاندیدای یه‌كێك له‌دو حزبه مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ری زۆر به‌هێز بوو كه بشبێته یه‌كه‌مین ژن له‌مێژوی ئه‌و وڵاته‌دا كه پۆستی سه‌رۆك وه‌رده‌گرێت‌و سه‌ركردایه‌تی گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی‌و سیاسی‌و ئابوری جیهان‌و وڵاتێك بكات كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی نه‌وت‌و به‌نرخترین برانده‌كانی ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆی جیهانی تیاكۆبۆته‌وه.
ئەو کاتەی هیلاری بووە کاندیدی سەرۆکایەتی تەمەنی ٦٨ ساڵ بوو، ئەو یەکێك بوو لەو ژنە دەگمەنانەی مێژووی ئەمەریکا کە له‌سیاسه‌تدا شاره‌زا‌و قاڵ بوون، ئەو ٨ ساڵ خانمی یه‌كه‌می ئاركنساس‌و ٨ ساڵ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكاو ٨ ساڵ سیناتۆر‌و ٤ ساڵیش وەزیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو، شاره‌زای هه‌مو ڕێگە پێچاوپێچه‌كانی سیاسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه.
کامالا هاریس، دیسان ژنە سیاسەتمەدارێکی کاراو بەئەزمونە، تەمەنی ٦٠ ساڵە، ٤ ساڵ داواکاری گشتی ویلایەتی کالیفۆرنیا بووە، ٤ ساڵ سیناتۆر بووە، ٤ ساڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بووە.
كاندیدابونی ژنێك کە رەشپێستە‌و بەڕەگەز ئاسیاییە، له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا وه‌ك روداوێكی مێژویی گه‌وره لێیدەڕوانرێت، نانسی پلوسی كه وه‌ك ژنێكی مێژوسازی ئه‌مه‌ریكا ده‌ناسرێت چونكه یه‌كه‌مین ژن بو كه له‌ساڵی ٢٠٠٧دا بووە سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌رێوڕه‌سمی به‌كاندیدبوونی هیلاری‌و هاریسیشدا رایگه‌یاند "ئه‌مه روداوێكه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ته‌نها دڵمان پێی‌خۆش بێت".
ژنێك كه ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه چۆن ده‌بێت؟ ئه‌مه پرسیاری زۆربه‌ی ناوه‌نده سیاسیه‌كانی جیهانه، به‌شێك پێیانوایه كه هاریس درێژه‌پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌ته‌كانی بایدن ده‌بێت، به‌شێكی دیكه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌سه‌رنجدان لەرابردوی هاریس کەمتر هێزو توانای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كات.
هاریس، دژی چەکفرۆشتن بووە بەسعودیە، پشتیوانی لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کردووەو ناڕەزایی بەرامبەر بەکوشتنی قاسمی سلێمانی دەربڕیوە، پشتیوانی لەکشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەئەفغانستان کردووە، تەنها خاڵێک سەبارەت بەسیاسەتی دەرەوە کە هاریس جیا ناکاتەوە لەترامپ، پشتیوانی بێ سنوریەتی لەئیسرائیل.