بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە رۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێران روویدا.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە کرمساری سەر بە پارێزگای سێمنان لە رۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێران روویدا.
بومەلەرزەکە کاتژمێر 5:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە قووڵایی 11 کیلۆمەتر لە رووی زەوییەوە روویداوە.
بە وتەی رەزا خانی، قائیمقامی کرمسار، بومەلەرزەکە بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا و ئینتەرنێت، بەڵام دواتر کارەبا بۆ زۆربەی ناوچەکان گەڕاوەتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگی بومەلەرزەکە ترسناک بووە و هاوڵاتییان دەبێت ئاگاداری خۆیان بن تاوەکو ئارام ببنەوە.
باس لەوەش دەکات، کارمەندانی فریاگوزاری لە ئامادەباشیدان بە ناردنی تیمی هەڵسەنگاندن بۆ ناوچە جیاجیاکان و لێکۆڵینەوە لە رادەی زیانەکانی بومەلەرزەکە دەکرێت.
ئێران جارجارە بەر بومەلەرزە بە چڕیی جیاواز دەکەوێت بەهۆی هەڵکەوتەی ناوچەکەیەوە، کوشندەترینیان بومەلەرزەیەک بوو بە گوڕی 7.7 پلە کە لە ساڵی 1991دا روویدا و بە هۆیەوە 37 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و 100 هەزار کەسی دیکە برینداربوون.