سەرۆكی پەرلەمانی ئێران سەردانی ناوچەیەكی بۆردومانكراوی لە ناوەڕاستی بەیروت كرد
  2024-10-12       253       

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، بەسەردانێك گەیشتە لوبنان، لە بەیروت سەردانی یەكێك لەو ناوچانەی كرد كە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان كراون.

ئاوێنە: محەمەد باقر قالیباف، ئەمڕۆ لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ نەجیب میقاتی، سەرۆك وەزیرانی كاتی لوبنان، بە هاوڕێیەتی دو پەرلەمانتاری حزبوڵا سەردانی ناوچەی "بەستە"ی لە ناوەڕاستی بەیروت كرد كە ئەو ناوچەیە رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان كرا و تێیدا 22 كەس كوژران.

قالیباف لەكاتی بەسەركردنەوەی داروپەردوی بینا روخاوەكاندا، بە رۆژنامەنوسانی وت، ئێمە پشتیوانی لەگەلی لوبنان دەكەین و لەم كاتە سەختانەدا لەگەڵیدا دەبین.

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران وتیشی، ئەركی ئێمەیە پشتیوانی لە خەڵكی لوبنان بكەین و پێداویستی پزیشكی بۆ برینداران بكرێن.

وتیشی، لە نۆژەنكردنەوەی ئەم شوێنەدا هاوكار دەبین.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×