سێ بەرپرسی ئەمریکی و ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تێگەیشتن لە مەودای وەڵامدانەوەی ئیسرائیل دژ بە ئێران، نزیک بوونەتەوە.
ئاوێنە: ئەو بەرپرسانە بە ماڵپهرى (ئاکسیۆس)یان ڕاگهیاندووه: “ئیدارەی بایدن ئەو بیرۆکەیە قبوڵ دەکات کە ئیسرائیل بەم زووانە هێرشێکی گەورە بۆ سەر ئێران دەستپێدەکات، بەڵام ترسی ئەوەی هەیە کە لێدان بۆ هەندێک ئامانج ببێتە هۆی پەرەسەندنی بەرچاوی شەڕی ناوچەکە”.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە پلانەکانی ئێستا تا ڕادەیەک توندترن لەوەی کە کۆشکی سپی پێی خۆشە.
بەڵام بەرپرسێکی ئەمریکی دوای پهیوهندییه تهلهفونییهكهى نێوان بایدن و ناتانیاهۆ ئێوارەی چوارشەممە، وتی: "بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆین". هاوكات بەرپرسێکی دیکەی ئەمەریکا، وتی: "له دواى پهیوهندییهكه، کۆشکی سپی تاڕادەیەک لە پلانەکانی ئیسرائیل دڵنیا بووهتهوه".
بهرپرسه ئیسرائیلییهكه، هەروەها وتی: "کەلێنەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە شێواز و مەودای هێرشەکە کەم بووەتەوە".
بەرپرسانی ئەمەریکا هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە "پهیوهندییهكهى نێوان بایدن و نەتانیاهۆ بهرههمی نزیكهى دوو هەفتەی ڕاوێژکاری نێوان ئیدارەی ئەمریکا و حکومەتی ئیسرائیل بوو، كه له دواى هێرشهكهى ئێران به ههڵدانى نزیكهى 180 مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کە تا ڕادەیەکی زۆر، ئهو هێرشه پووچەڵ کرایەوە".
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، "پێش پەیوەندی نێوان بایدن و نەتانیاهۆ، ڕۆژی چوارشەممەى ڕابردوو پەیوەندییەکی جیا لە نێوان جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ڕۆن دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل، ئەنجامدرا".
پهیوهندییهكهى نێوان سولیڤان و دێرمێر وردترین گفتوگۆ بوو تا ئێستا لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی ئێران.
بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە بایدن و نەتانیاهۆ جەختیان لە هەندێک لەو لێکتێگەیشتنانە کردووەتەوە کە سولیڤان و دێرمێر لە پهیوهندییهكهیاندا پێی گهیشتوون.