ماڵپه‌ڕی "میدڵ ئیست ئای" ده‌ڵێت، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، به تۆمه‌تی "به‌كرێگیراوی و كاركردن بۆ ئیسرائیل" لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و خراوه‌ته‌ژێر چاودێرییه‌وه و ڕوبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌روونیی بووه‌ته‌وه.
ئاوێنە: دوای زیاتر له 10 ڕۆژ له دیارنه‌مانی ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له لوبنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوژرانی به هێرشی ئیسرائیل و له به‌رامبه‌ریشدا جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، به‌وه‌ی "قائانی زیندووه و به‌منزیكانه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه"، ماڵپه‌ڕی "میدڵ ئیست ئای"ـی به‌ریتانی گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاواز بۆ دۆسیه‌كه ده‌كات و "زانیاریی نه‌بیستراو" بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕه به‌ریتانییه‌كه، هۆكاری دیارنه‌مانی ئیسماعیل قائانی، ئه‌وه‌یه كه ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه خراوه‌ته‌ژێر چاودێرییه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. میدڵ ئیست ئای ده‌ڵێت، 10 سه‌رچاوه له تاران و به‌غداد و به‌یروت و له‌ناو سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانه‌وه پێیان ڕاگه‌یاندووه، "قائانی و تیمه‌كه‌ی له‌ناو سوپای پاسداران، خراونه‌ته‌ژێر لێكۆڵێنه‌وه‌وه".
دوو ڕۆژ دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتیی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیله‌وه له 27ـی ئه‌یلولی ڕابردوودا له باشوری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، له‌گه‌ڵ زیاتر له 20 سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی حزبوڵڵا و عه‌باس نیلفروشیان ڕێكخه‌ری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له لوبنان، ئیسماعیل قائانی چووه به‌یروت و ئه‌وه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی بۆردومانكردنی پێگه و باره‌گاكانی حزبوڵڵا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، له‌و كاته‌شه‌وه چاره‌نووسی قائانی به نادیاریی مابووه‌وه.
له ڕۆژانی سه‌ره‌تای دیارنه‌مانی قائانیدا، به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه ناوبراو به‌هۆی هێرشی ئیسرائیله‌وه له به‌یروت كوژراوه. ئه‌وه‌ی ئه‌م سیناریۆیه‌ی له گومانه‌وه به‌ره‌و نیمچه‌ڕاستیی ده‌برد، لێدوانی به‌شێك له كاربه‌ده‌ستانی حزبوڵڵا بوو، كه ده‌یانوت "هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ قائانیدا پچڕاوه".