بنیامین ناتانیاهۆ: نه‌سروڵاو جێگره‌وه‌كه‌یمان له‌ناوبرد
  2024-10-08       278       
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل كوژرانی‌ هاشم سەفیەدین، جێگره‌وه‌ی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشوی حیزبوڵای لوبنانی‌ ڕاگه‌یاند.

ئاوێنه‌: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بنیامین ناتانیاهۆ له‌لێدوانێكی‌ ته‌له‌فیزیۆنیدا كوژرانی‌ هاشم سەفیەدین، جێگره‌وه‌ی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری پێشوی حیزبوڵای لوبنانی‌ ڕاگه‌یاندو وتی‌، "نەسروڵاو جێگره‌وه‌كه‌یمان له‌ناوبرد".

رۆژی‌ 27ـی ئه‌یلولی 2024، سوپای ئیسرائیل به‌فڕۆكه‌ی جه‌نگیی باره‌گای سه‌ره‌كیی حزبوڵای له‌باشوری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان بۆردومانكرد، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵاو زیاتر له‌ 20 سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپە كوژران. 

دواترو رۆژی 29ـی ئه‌یلولی 2024، ئه‌نجومه‌نی شورای حزبوڵای لوبنان به‌نهێنی‌ هاشم سه‌فیه‌دینی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا وه‌ك ئه‌مینداری گشتیی حیزبه‌كه‌ هه‌ڵبژارد.

دوای‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌دیاریكردنی‌ وه‌ك جێگره‌وه‌ی‌ نه‌سروڵا، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە كه‌ هاشم سەفیەدین له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی‌ حیزوڵا لەوکاتەی لەحەشارگەیەکی ژێرزەوی سەرقاڵی کۆبونەوە بون، کراونەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل‌و سەرجەمیان کوژراون.


 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×