بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی ئەرکانی گشتی حیزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند.
ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان هەڵمەتێکی وردیان لە بەیروت ئەنجامداوە کە چەندین ئامانجیان پێکاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو هەڵمەتەدا سوهەیل حسێن حوسێنی سەرۆکی ئەرکانی گشتی حزبوڵای لوبنان کوژراوە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پاڵپشتیکراوە.
سوپای ئیسرائیل دەشڵێت" سوهەیل حوسێنی کاروباری لۆجستی رێکخراوەکە و هەستیارترین پلانەکانی جەنگی داڕشتووە، لەوانە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان و سوریاوە".
تا ئێستا حزبوڵای لوبنانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بەم زانیاریانە بڵاونەکردوەتەوە.