وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران رایگەیاند، وڵاتەکەی بەرپەچی توندی هەر هێرشێک دەداتەوە کە ژێرخانی ئابووری ئێـ.ـران بەئامانج بگرێت.
ئاوێنە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێـ.ـران دەڵێت، “ئەگەر ئیسـ.ـڕائیل هێرش بکاتە سەر ئێـ.ـران وەڵامی توندتری پێدەگات و ئامانجەکانی لەناو خاکی وڵاتی دوژمندا دیاریکردووە”.
باسی لەوەشکردووە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیی هەر کەسێک کە دژی قەوارەی زایـ.ـۆنی بووەستێتەوە.