وتەبێژی دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران رایگەیاند، لە سەعات 9ی ئەمشەوەوە تاوەكو سەعات 6ی سبەی دوشەممە، گەشتەكانی بەشێك لە فڕۆكەخانەكانی ئێران رادەگیرێن.
ئاوێنە: جەعفەر یازەرلو، وتەبێژی دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی رون نەكردەوە.
داوای لە هاوڵاتیانیش كرد نیگەرانی پارەی تیكتەكانیان نەبن و بەپێی رێساكانی دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی ئێران مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوە دەكات كە وەڵامی هێرشە موشەكییەكەی چەند رۆژێك لەمەوبەری ئێران دەداتەوە.