میری قەتەر ڕایگەیاند، ئەوەی لە لوبنان و غەزە ڕوودەدات جینۆسایدە، دەشڵێت، وڵاتەکەمان داواى چڕکردنەوەى هەوڵەکان دەکات بە مەبەستى کۆتایهێنان بە گرژییەکانى ناوچەکە.
ئاوێنه: تەمیم بن حەمەد ئال ثانی میرى قەتەر لە میانی بەشداریکردنی لە سێیەمین لووتکەی دیالۆگی هاوکاری ئاسیا وتارێکی پێشکەش کرد.
میری قەتەر ڕایگەیاند، ئەوەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدات جینۆسایدە و بەبێ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین ئاشتی لە ناوچەکەدا بەدى نایەت.
دەشڵێت، وڵاتەکەمان داواى چڕکردنەوەى هەوڵەکان دەکات بە مەبەستى کۆتایهێنان بە گرژییەکانى ناوچەکە.
جێگاى ئاماژەیە، ساڵێک پێش ئێستا حەماس هێرشى بۆ سەر باشووری ئیسرائیل ئەنجامدا و بەو هۆیەوە هەزار و ٢٠٠ کەس کوژران.