له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشه كوشهكییهكهی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەئامادەباشیدان بۆ هێرشی خێرا بۆ سەر ئێران، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ئەم شەو بەچڕی چەند ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆردومان دەکەین". سوپای پاسدارانیش جۆری ئەو موشەكەی ئاشكراكرد، كە ئاڕاستەی ئیسرائیلی كردووە.
ئاوێنه: دانیاڵ هاگاری، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئه‌م شه‌و به‌چڕی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆردومان ده‌كه‌ن.
وتیشی، بەبەشداری سوپای ئەمەریکا 80%ـی مووشەکەکانی ئێران خراونەتە خوارەوە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دەشڵێت، "سوپای وڵاتەکەمان لە جەنگێکی فرە میحوەردایە بەڵام لە ئامادەباشداین بۆ ئەنجامدانی هێرشی خێرا بۆ سەر ئێران."
له‌نوێترین ڕاگه‌یه‌ندراودا سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه، ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون ناوی 'فەتاح'ـەو خێراییەكەی لەدەنگ زیاترە.
رونیشكراوەتەوە، موشەكەكە خێراییەكەی لەخێرایی دەنگ زیاترە.
لەبارەی بۆردومانەكەوە سوپای پاسداران ده‌ڵێت، سێ بنكەی سەربازیی ئیسرائیلیان لەتەلئەبیب كردووەتە ئامانج.