ڕاپۆرته میدیاییه‌كانی ئیسرائیل ورده‌كاری نوێیان سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی ئه‌م دواییه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان له گه‌ڕه‌كی باشوری به‌یروت ئاشكرا كرد و به‌پێی راپۆرته‌كانیش، ته‌وقه‌كردنێك بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌سڕوڵا كۆتایی به‌ژیانی بهێندرێت.
ئاوێنه: ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، كه‌سێك كه چاوی به نه‌سڕوڵا كه‌وتوه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا كردوه، ده‌سته‌كانی به ماده‌یه‌ك داپۆشراوه كه ڕێگه‌ی به ئیسرائیل داوه شوێنپێی نه‌سڕوڵا هه‌ڵبگرێت، ته‌نانه‌ت ئیسرائیل دو خوله‌كی پێویستبوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی نه‌سڕوڵا و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بونی له باره‌گایه‌ك له گه‌ڕه‌كی باشوری به‌یروت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوای چه‌ند خوله‌كێك فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر باره‌گاكه ده‌ستپێكردوه و به مه‌زه‌نده‌كردنی 80 تۆن بۆمبیان له شوێنه‌كه فڕێداوه، ئه‌مه‌ش بوه هۆی كوژرانی نه‌سڕوڵا و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌و حزبه.
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت، "نه‌سڕوڵا له ئه‌نجامی خنكاندنی دوای خۆ شاردنه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه چونكه له ژورێكدا بوه كه هه‌واگۆڕكێی تێدا نه‌بوه و گازه ژه‌هراویه‌كانیش كه له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه دزه‌یان كردوه‌ته ناو ژوره‌كه‌وه".
ئیسرائیل له 23ی (ئه‌یلول/9)، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی "تیری باكور"ی بۆسه‌ر لوبنان ده‌ستپێكرد و له‌و ماوه‌یه‌دا هێرشی ئاسمانی به‌رفراوانی ئه‌نجامدا، ئامانجی ڕاگه‌یه‌ندراو بریتییه له دروستكردنی بارودۆخێكی سه‌لامه‌ت له ناوچه سنورییه‌كانی باكوری ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار دانیشتوی ئیسرائیل بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وێ.
له ئه‌نجامی یه‌كێك له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه له ٢٧ی ئه‌یلولدا له به‌یروت ئه‌نجامدرا، نه‌سروڵڵا كوژرا و حزبه‌كه‌ش مردنه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام بێت له بۆردومانكردنی ئیسرائیل تا ئاگربه‌ست له غه‌ززه.