بەریتانیا كوردێك دوو ساڵ زیندانی دەكات بەهۆی بەرگریكردن لەمزگەوتێك
  2024-09-30       997       
دیلان بەهروز

ئا: کاوە ڕەش

 

پاش خۆپێشاندانەكانی مانگی ڕابردووی بەریتانیا، كە لەلایەن ئاژەوەگێڕو ڕاستڕەو ەكانەوە دژ بەكۆچبەران و ژمارەیەك مزگەوت‌و شوێنی ئایینی ئەنجامدرا،  لەبەرامبەردا بەشێك لەڕەوەندی كوردی بەبیانوی پاراستنی مزگەو‌ت‌و شوێنە ئاینییەكان گردبونەوە  لەسەر دەنگۆی چەند كەسێكی ئایینی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا، هەوڵیان دەدا ڕووبەڕووی نەتەوە پەرست‌و و توندڕەوەكان ببنەوە.

لەگەڵ ئەوەش پۆلیس‌و  هێزە ئەمنییەكان هۆشداریان دابوو كە هەوڵی گردبونەوەو ڕووبەڕووبونەوەی ئاژەوەچییەكان نەدەن ، بەڵكو ئەوە ئەركی پۆلیس‌و دەزگا خۆجییەكانە نەك خەڵك و ڕەوەندی بیانی.

 

لەپەیوەست بەپرسی ئاژاوەگێڕیەكاندا خۆپیشاندەرێکی كوردیی دژ بەخۆپیشاندەرانی ڕاستڕەوە توندئاژووەكان کە لەمانگی ڕابردوودا بەشداری كردبوو  لەپشێویە  بەرفراوانەكانی لەشارۆچكەی هانلی بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی کرا.  

دیلان بەهروزی تەمەن 38 ساڵ،  دوای ئەوەی لەڕۆژی شەممە 3ی ئاب ویستویەتی لەگەڵ چەند كوردێكی تر ڕووبەڕووی خۆپیشاندەرانی ببێتەوە ، كە هەوڵیانداوە هێرش بكەنە سەر مزگەوتی سەڵاحەدین لەشارۆچكەی هانلی و چەند بەردێکی گەورەی هەڵگرتووە  و یەکێکیانی بەرەو خۆپیشاندەران هاوێشتووە.

هەرچەندە پۆلیس لەكاتی گردبونەوەی كوردەكان لەناو پاركی مزگەوتەكە پێی ڕاگەیاندوە، كەبەردەكانی نێو دەستی فڕێ بدادات و هیچ كەسێك هەوڵی ڕووبەڕونەوە نەدات بۆ تەشەنە نەسەندی ئاژەوەگێڕی زیاتر ”، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەكامێڕاكانەوە بینراوە بەردی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران هاویشتووە، دادگا ئێستا بەهرۆزی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەدادگای تاجی ستۆک ئۆن ترێنت بەزیندانی سزاداوە .

داواکاری گشتی "فیۆنا کۆرتێز"  دەڵێت: " لە 3ی ئابدا لەتاون ڕۆد لە هانلی پشێوییەکی بەرفراوان ڕوویدا، لەوێدا دوو گروپ هەبوون، تاوانباری بەردهاوێژ لەگەڵ کەسانی دیکەدا بووە لەشوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لەناو مزگەوتەکە.

ئەو خانمەی داواكاری گشتی ڕایگەیاندووە:  ئەو ڕۆژە گروپی نێو مزگەوتەكەو گروپی ئاژەوەچییەكان بەدوو هێڵی پۆلیس لەیەکتر جیاکراونەتەوە، پۆلیس داوای کردووە هەموو جۆرە شتێك فڕێبدەن لەدەستیانداو و ڕووبەڕووی یەكدی نەبنەوە.

دەشڵێت "كاتێك گرووپی  ئاژەوەچییەكان كاتێك بەوێدا ڕەت بوون شتومەکیان بەرەو مزگەوتەکە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان  فڕێداو ، پۆلیسش داوای هاوکاریی لەبەشێك لە ئەندامانی متمانەپێکراوی نێو مزگەوتە كردووە بەڵام دیلان بەهرۆزی تۆمەتبار "بەرد"ی هەڵگرتووە و یەکێکیانی  بەئاراستەی خۆپیشاندەران  فڕێداوە".

بەهرۆزی ڕۆژی ١٦ی پووشپەڕ لەماڵەکەی خۆی دەستگیر کرابوو.   كە هەمان جل و بەرگی لەبەردا بوو، كە لەگرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت.

لەكاتی دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسەوە دیلان بەهرۆز،  گوتویەتی کە بەردێکی هەڵگرتووە بۆ فڕێدان ، بەڵام  ڕاگیراوە لەلایەن پۆلیسەوە . دواتر بەهۆی دەركەوتنی دیلان بەهروزەوە لەكامێراكانی چاودێریەوە ئەو بەڕوونی دەبینرێت کەبەردێک فڕێ دەدات. بەو هۆیەشەوە  دیلان بەهرۆز داوای لێبوردنی كردووە لەشەر ئەو كردەوەی.

دادوەر لەكاتی دادگایی كردنی ئەو كوردە دەڵێ; هیچ گەرەنتیەك  نییە کەتۆ چیت فڕێداوە و کەسی بریندار نەكردبێ، یاخود مەترسی برینداربوونی  تەنانەت پۆلیسیش هەبووە، چونكە ئەوانیش تەنها ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکرد لەنێوان هەردوولا.

دادوەر دەڵێی، بەهیچ شێوەیەک پێویست نەبووە تۆ بەرد هەڵبگریت و فڕێی بدەیت، چونکە پۆلیس لەوێ بوو و پارێزگاری كردن، ئەوە ئەركی تۆ نیە. بەڵكو كردەوەكەت کاریگەری هاندانی شەڕانگێزی و توندوتیژی زیاتری هەبووە.

دادوەر ئاماژەی بەوەش کردووە، بیری جددی کردووەتەوە بۆ ڕاگرتنی سزای ئەو تاوانبارە دەڵێ;  ئەمە سزایەك  نییە کە بتوانرێت ڕابگیرێت.  تەنیا ئەوە نەبێت دیلان بەهروز،  نیوەی حوکمەکە لەزینداندا بەسەر دەبات و ئەوی تریش لەماڵەوە لەژێر مۆڵەتی پۆلس دادەبیت.

ئەمە سێهەم  كوردە  كە سزای زیندانی بۆ بڕابێتەوە  لەسەر خۆپێشاندانەكانی مانگی ڕابردووی بەریتانیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×