نه‌عیم قاسم جێگری سكرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان، لێدوانێكی به‌رپرسانی ئیسرائیلی له‌باره‌ی كوژرانی 20 سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی حزبه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و راشیگه‌یاند، به زوترینكات ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا هه‌ڵده‌بژێرین و سازش له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل ناكه‌ین.
ئاوێنه: نه‌عیم قاسم لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا بون، عه‌لی كاركی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی نه‌سڕوڵا، ئیبراهیم جزینی، هاوه‌ڵێكی دیكه به ناوی سه‌میر حه‌رب و عه‌باس نیلفوروشان فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران یاوه‌ری بون.
نه‌عیم قاسم ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه پشتیوانی سه‌ربازی بێ‌سنور بۆ ئیسرائیل ده‌كات و وتیشی، "حزبوڵا ئاماده‌یه ڕوبه‌ڕوی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی زه‌مینی ئیسرائیل ببێته‌وه بۆ باشوری لوبنان، ئه‌وه‌ی ئێمه دژی ئیسرائیل ده‌یكه‌ین كه‌مترین ئه‌و شته‌یه كه مه‌یدانه‌كه داوای ده‌كات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له هه‌ڵوێسته‌كانمان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئیسرائیل و بۆ پاڵپشتیكردنی غه‌ززه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تیرۆر سازش ناكه‌ین.
نه‌عیم قاسم باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه ئه‌و پلانه به‌دیلانه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین كه حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا دایڕشتون، ئیسرائیلیش نه‌یتوانیوه بگاته توانا سه‌ربازییه‌كانمان، ئه‌مه‌ش خه‌ونێكه كه پێی ناگات".
ده‌شڵێت، "به زوترینكات ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا هه‌ڵده‌بژێرین و پۆسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی به ته‌واوی پڕ ده‌كه‌ینه‌وه".