پۆلیس دەڵێت، دو كەسیان لەسەر هێرشەكەی دوێنێ بۆ سەر ناوەندی دەم پارتی لە ئیستانبوڵ دەستیگركردون و بەدوای تۆمەتباری سێیەمیشدا دەگەڕێن.
ئاوێنە: دوێنێ چەند کەسێکی نەناسراو بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر بینای دەم پارتی لە ناوچەی سوڵتان غازی ئیستانبوڵ.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس ڕایگەیاند، یەکێک لە هێرشبەرەكان بە ناوی م. ک. دەستبەسەرکراوە و ئۆتۆمبیلەکەی کە تابلۆی ساختەی پێوە بوە، دەستی بەسەردا گیراوە.
هەروەها کەسێکی تر بە ناوی ت. چ. دەستبەسەرکراوە، کە پەیوەندیی لەگەڵ م. ک هەبوە، هاوکات گەڕان بە دوای کەسێک بە ناوی ئ. گ. بەردەوامە، کە هێرشبەری سێیەمە.