یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی بڵاوی كردەوە، وەڵامدانەوەی تاوانەكانی ئیسرائیل لە كاتی گونجاو و بەو شێوەیە دەبێت، كە تاران هەڵیدەبژێرێت.
ئاوێنه: محەممەد جەواد زەریف یاریدەدەری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری ستراتیژی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ تاوانەكانی ئیسرائیل لە كاتی گونجاو و بەو شێوەیە دەبێت، كە تاران هەڵیدەبژێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران لە ئاستی سەركردایەتی باڵا بڕیاری وەڵامدانەوە ئیسرائیل دەداتەوە، تەلئەبیب ناتوانێت بە تیرۆركردنی حەسەن نەسروڵا بەرەی مەقاومە لە ناو ببات.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئیسرائیل ڕۆژانە هێرش دەكاتە سەر لوبنان و هاوڵاتیان و سەركردەكانی حزبوڵا بە ئامانج دەكات، هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، سەركردەیەكی باڵای دیكەی حزبوڵایان كوشتووە.