رۆژنامەیەکی فەڕەنسی بڵاویکردەوە: ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی حەسەن نەسروڵا و کوژرانی لە رێگەی سیخورێکی ئێرانییەوە بووە.
ئاوێنه: رۆژنامەی لۆ پاریسیان فەرەنسی لە زاری سەرچاوەکانیەوە بڵاویکردەوە: هێرشەکەی ئیسرائیل و بە ئامانجگرتنی حەسەن نەسروڵا و شوێنی مانەوەی بە یارمەتی سیخورێکی ئێرانی بووە.
سیخورەکە زانیاریی وردی لەسەر جووڵەی حەسەن نەسروڵلا هەبووە و کەمێک بەر لەوەی بگاتە باشووری بەیرووت، ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە کە لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران لە نێو یەک ئۆتۆمبێلدان بەرە و شوێنی کۆبوونەوەکەیان دەرۆن.
ئیسرائیل پێی وابووە دەرفەتێکی کەمیان لەبەردەستە و بەر لەوەی حەسەن نەسروڵلا شوێنەکەی بگۆڕێت و بچێتە شوێنێکی دیکە، دەبێت هێرشەکە جێبەجێ بکرێت.
رۆژی هەینی سووپای ئیسرائیل، شوێن و بارەگای کۆبوونەوەکەی حەسەن نەسروڵای کردە ئامانج و نەسروڵا و فەرماندەیەکی سوپای پاسداران و 12 سەرکردەی دیکەی حزبوڵا کوژران.