بەرپرسێکی ئەمریکی ئهمڕۆ یەکشەممە رایگهیاند، هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئێران خۆی بۆ کاردانەوەی گەورە ئامادە دەکات، دوای تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان، لهلایهن ئیسرائیلهوه.
ئاوێنه: سی ئێن ئێن لە زاری ئەو بەرپرسە ئەمریکییەوە کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە و دەڵێت، "هەڵوێستی واشنتن لە ئێستادا ئامادەکارییە بۆ کۆمەڵێک کردەوەی تۆڵەسەندنەوەی ئەگەری".
ئاماژهی بهوهشكرد، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئێران خۆی بۆ وەڵامدانەوەی گەورە و بەردەوام ئامادە بکات، "نازانرێت وەڵامی تۆڵەسەندنەوە لە لایەن حزبوڵای لوبنان، ئێران، یان هەردوکیانەوە دێت".
ڕۆژی شەممەی ڕابردو، حزبوڵای لوبنان ماتەمینی بۆ حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی خۆی راگهیاند، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، "سەرکەوتنی تیرۆرکردنی ناوبراوی له لە گەڕەکێكی باشوری بەیروت ڕاگەیاند، كه رۆژی ههینی (27ی 9ی 2024) هێرشهكهی ئهنجامدا".