جێگری نوێنەری ئەمریکا و باڵیۆزی هەمیشەیی ئەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەرگریکردنە لە خۆی لە دژی هێرشەکانی حزبوڵا، دەشڵێت، ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ ڕێگرتن لە درووستبوونى شەڕێکی سەرتاسەری.
ڕۆبێرت وود، جێگری نوێنەری ئەمریکا و باڵیۆزی هەمیشەیی ئەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەمجۆرە زانیاریی خستەڕوو.
ڕۆبێرت وود ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەرگریکردنە لە خۆی لە دژی هێرشەکانی حزبوڵای لوبنانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، حزبوڵا چەکەکانی زیادکردووە کە زۆربەیان لەلایەن ئێرانەوە دابین دەکرێن، هیچ کەسێک نایەوێت ئەو جەنگە سەرتاسەرییە دووبارە ببێتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا ڕوویدا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ ڕێگرتن لە درووستبوونى شەڕێکی سەرتاسەری لە ناوچەکەدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژیکە ئیسرائیل بە چڕى بۆردوومانى چەند ناوچەیەکى لوبنان دەکات، کە بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون و هەزاران کەسى دیکەش ئاوارەبوون.