حزبوڵای لوبنانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ بارەگایەکی هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)یان کردووەتە ئامانج.
ئاوێنه: حزبوڵای لوبنانی بڵاویکردەوە:: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی مووشەکی "قادر1"ەوە بارەگایەکی مۆسادمان کردووەتە ئامانج کە جێگەی داڕشتنی پلانی تەقاندنەوەی ئامێری پەیجەرەکان بووە.
لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل دەنگۆی گەیشتنی مووشەکێکی بە خاکی تەلئەبیب پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی زیانەکانەوە ئاشکرا نەکردووە.