مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران به‌پێویستی ده‌زانێت جیهان هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی دۆخەکە بەرەو ململانێیەکی ناوچەیی پەرە نەستێنێتو نابێت ڕێگە بدرێت لوبنان بگۆڕێت بۆ غەززەیەکی تر. ده‌شڵێت، حیزبوڵا ناتوانێت بەتەنیا لەبەرامبەر ئیسرائیل‌دا بمێنێتەوە.
ئاوێنه: مەسعود پزیشکیان له‌باره‌ی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان قسه‌ی بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن كردوه‌و ڕاگەیاندووه، "نابێت ڕێگە بدەین لوبنان بگۆڕێت بۆ غەززەیەکی تر، دەبێت جیهان هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی دۆخەکە بەرەو ململانێیەکی ناوچەیی پەرە نەستێنێت."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، "حیزبوڵا ناتوانێت بەتەنیا لەبەرامبەر وڵاتێک‌دا بوەستێت کە وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ئەوروپاو ئەمەریکا بەرگریی لێ دەکەنو پڕ چەکی ده‌كه‌ن، دەشتوانێت زۆر لەوە زیاتر چەکو سیستەمی جەنگیی بهدەستبخات."
چه‌ند ڕۆژێكه سوپای ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبوڵا چڕكردۆته‌وه به‌تایبه‌تی له‌باشوری لوبنان.
دانیێل هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل له‌نوێترین لێدوانێدا رایگەیاندووه، سوپای وڵاته‌كه‌ی بەردەوامدەبێت لەشەڕی حیزبوڵا تا چەکدارەکان لەسنور دور دەکەونەوە.
هاوكات به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، به‌هۆی هێرشه‌كانی دو ڕۆژی ڕابردوی ئیسرائیله‌وه، تائێستا 558 كه‌س كوژراون‌و 1835 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.