سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوەکردەوە، ئەوان نایانەوێت شەڕ بکەن.
ئاوێنه: مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: ئیسرائیل هەوڵی ئەوە دەدات ئێمە پەلکێشی شەڕێک بکات کە خۆی تیایدا سەرکەوتوو نابێت.
لە دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران، بە ئێمەیان وت تۆڵە رابگرن ئێمە ئاشتی رادەگەیەنین، ئێمە چاوەڕێمان کرد بەڵام ئاشتییان رانەگەیاند.
ئێمە لە هەموو کەسێک باشتر دەزانین، ئەگەر شەڕێک لە ناوچەکە هەڵبگیرسێت ئەوە لە بەرژەوەندی ناوچەکە و جیهانیشدا نییە.
ئێمە نامانەوێت شەڕ بکەین، ئەوە ئیسرائیلە کە دەیەوێت ئێمە پەلکێشی شەڕ بکات و ئاسایشی ناوچەکە تێکبدات.