نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەکدا کە لە رادیۆ و تەلەفزیۆنی رەسمیی وڵاتەکەیەوە پەخشکرا، رایگەیاند: ئامێری ئەلیکترۆی وەک دیاری وەرمەگرن و ئاگاتان لە مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بێت.
ئاوێنە: مادۆرۆ لە بەیاننامەکەیدا داوای لە هەموو وەزارەت، دامودەزگا و کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی کردووە کە گرنگیی زیاتر بە کاری دەستی و ئەو کەلوپەل و یاریی منداڵانە بدەن کە دروستکراوی ڤەنزوێلان، هاوکات داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لەنێوان خۆیاندا ئەو کەلوپەلانە بکەن بە دیاریی کریسمس.
بەیاننامەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلا لە کاتێکدایە، لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی رابردوودا، سەدان ئامێری بێتەل لە لوبنان تەقینەوە و بەهۆیەوە ٣٧ کەس کوژران و نزیکەی سێ هەزاری تر برینداربوون.